نێچیرڤان بارزانی: ئاڵای كوردستان ئه‌مانه‌تێكه‌ و پێویسته‌ نه‌وەی نوێ بیپارێزێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای کوردستان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ مه‌راسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گوتارێكدا رایگه‌یاند كه‌ ئاڵای كوردستان ئه‌مانه‌تێكه‌ و پێویسته‌ نه‌وەی نوێ بیپارێزێت و به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ به‌رگری له‌ به‌هاكانی بكه‌ن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستان کرد و رایگەیاند، دەبێت نەوەی داهاتوو لە ژێر ئاڵای کوردستان بە چەکی خۆفێرکردن بەرەو داهاتوو بچن و ئەم رەوتەش بۆ نەوەی دوای خۆیان بگوازنەوە.

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە، لە هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی جیاواز بەڕێوەچوون و هاووڵاتیان بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان، یادەکەیان بەرز راگرت.

H.J