نێچیرڤان بارزانی: ئاڵای كوردستان ئه‌مانه‌تێكه و پێویسته نه‌وەی نوێ بیپارێزێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای کوردستان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گوتارێكدا رایگه‌یاند كه ئاڵای كوردستان ئه‌مانه‌تێكه و پێویسته نه‌وەی نوێ بیپارێزێت و به هه‌موو توانایانه‌وه به‌رگری له به‌هاكانی بكه‌ن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستان کرد و رایگەیاند، دەبێت نەوەی داهاتوو لە ژێر ئاڵای کوردستان بە چەکی خۆفێرکردن بەرەو داهاتوو بچن و ئەم رەوتەش بۆ نەوەی دوای خۆیان بگوازنەوە.
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە، لە هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی جیاواز بەڕێوەچوون و هاووڵاتیان بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان، یادەکەیان بەرز راگرت.
H.J