چیرۆكی ئه‌و ئاڵایه‌ی له ساڵی 1927 درووستكراوه و تا ئێستا لای بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان پارێزراوه
ئاڵاكه تا ئێستا لای سینه‌م خان پارێزراوه
K24- هه‌ولێر:
له رۆژی به‌رز راگرتنی ئاڵای كوردستاندا، كوردستان 24 چیرۆكی ئه‌و ئاڵایه ده‌گێڕێته‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له 90 ساڵه لای بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان وه‌ك میراتێكی نه‌ته‌وه‌یی پارێزراوه و تا ئێستاش له‌لای سینه‌م خان جه‌لاده‌ت به‌درخان ماوه‌ته‌وه.
ئاڵا كه یه‌كێكه له هێماكانی ناسینی نه‌ته‌وه‌كان و پیرۆز راگرتنی سامانێكی سروشتیی گه‌لانی جیهانه. وه‌ك ئه‌و خاتوونه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان باسی لێوه ده‌كات، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا پارێزگاری‌یان له‌و ئاڵایه كردووه و له چه‌ندین بۆنه‌ی مێژوویدا به‌كارهێنراوه.
ئه‌و ئاڵایه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی "خوه‌بوون" له ساڵی 1927 وه‌ك ئاڵای كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
هه‌مان ئه‌و ئاڵایه له ساڵی 1919 كۆمه‌ڵه‌ی رێكخراوی "جڤاكا كوردستانێ" له ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داره‌وه به‌رزكرابووه‌وه.
سینه‌م خان جه‌لاده‌ت به‌درخان، كه میراتگری بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كانه جه‌خت ده‌كاته‌وه، كامه‌ران به‌درخانی مامی ئه‌و ئالایه‌ی له ساڵی 1919 وه‌ك ئاڵای كوردستان نیشانی وڵاتانی ئه‌وروپا دابوو.
ئه‌و ئاڵایه‌ی رێكخراوی خوه‌بوون، كه به ئه‌مانه‌ت لای جه‌لاده‌ت به‌درخان مابوو، دوای چه‌ندین ساڵ تا ئێستا وه‌ك میراتێكی نه‌ته‌وه‌یی لای سینه‌م خان به پارێزراوی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌ویش وه‌كو دایكی ئێستا له خه‌می ئه‌وه‌یه ئاخۆ دوای مردنی كێ خۆی له‌و ئاڵایه به خاوه‌ن ده‌كات.
له‌كاتی راگه‌یاندن و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له ساڵی 1946 له شاری مهاباد، هه‌مان ئه‌و ئاڵایه به هه‌ندێك گۆڕانكاری بچووكه‌وه هه‌ڵكرا، دواتر قازی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆماری كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌ی وه‌ك ئه‌مانه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دابوو و رێبازی ئه‌و ئاڵایه تا ئه‌م رۆژگاره به‌رده‌وام بووه.
گه‌لی كوردستان قوربانی زۆری داوه له پێناو پیرۆز راگرتنی ئاڵاكه‌ی، كه به درێژایی مێژوو له سه‌رانسه‌ری كوردستان به چه‌ندین قۆناغی جیاواز تێپه‌ڕیوه.
H.B