سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی نوێی بهریتانیا لە عێراق چهند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دهكهن
بهریتانیا دهیهوێت ههرێمی كوردستان به هێزی بمێنێتهوه
K24- ههولێر:
ڕۆژی سێشەممە 17ـی 12ـی 2019 لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیفن هیكی، باڵیۆزی تازەی بهریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێی بهریتانیا لە عێراقی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كێشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و داوكاریی خۆپێشاندەران و هەروەها نیگەرانییەكان لەبارەی سەرهەڵدانی بۆشایی ئیداری و سیاسی تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی دیكهی ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە، كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە، هەرێمی كوردستان بەهێز و یەكگرتوو بێت.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەرێكی دیكهی ئەو دانیشتنە بوو.
H.B