بێسەروشوێنبوێكی دیكەی ھەڵەبجە بە كەسوكاری شادبووەوە
لەكاتی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە بێسەروشوێن بوو
K24 - ھەڵەبجە
پاش یەکلاکردنەوەی کەیسی بێسەروشوێنبوێكی دیكەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە دادگا و کەرتەکانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا بەخێزانەکەی شاد بووەوە و لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە ناسنامەی پێ بەخشرا.
خەلیل ساڵح محەمەد، یەكێك بوو لەو منداڵانەی لە كاتی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە بێسەروشوێنبوو، ئێستا تەمەنی 32 ساڵە، لە 16/3/1988 لەكاتی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە لە خێزانەكەی دابڕاوە و بێسەروشوێنبوو، لە شاری قومی ئێران لەلایەن خێزانێكەوە گیرساوەتەوە، دوای ئەوەی كە دۆزرایەوە و پاش ئەوەی پشكنینی DNA بۆ كرا و كەیسەكەی لە دادگا یەكلا كرایەوە بە كەسوكاری شادبووەوە.
ھ.م





