دواقۆناغی شه‌قامی بازنه‌یی خێرای 120 مه‌تری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماده‌ی رێورهسمهكهیه
K24 - هه‌ولێر:
رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دوا قۆناغی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر له سه‌ر رێگای كه‌ركووكه‌وه بۆ رێگای سه‌ره‌كی مووسڵ ده‌ستیپێكرد و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌ی رێورەسمی كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌یه.
پێشتر دیاری شێخه په‌یامنێری كوردستان 24 له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمه‌كه‌وه رایگه‌یاند، درێژی شه‌قامه 37 كیلۆمهترییهكهی دوری هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت و سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار و ستافی ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر به كوردستان 24 راگه‌یاند: "شه‌قامی بازنه‌یی خێرای 120 مه‌تری درێژییه‌كه‌ی 37 كیلۆمه‌تره و به سێ قۆناغ كاره‌كانی تهواكراو له 2013 تا 2016 قوناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكرا. له كۆتایی ساڵی 2018 قۆناغی دووه‌می ته‌واوكرا و ئه‌مڕۆش دواقۆناغ كۆتاییهات و ده‌كرێته‌وه، له سبینێوه شۆفێران و هاووڵاتیانیش ده‌توانن شه‌قامه‌كه به‌كاربهێنن و هاتووچۆی تێدا ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گووتی ئه‌و پرۆژه‌یه تاكه پرۆژه‌ی خێرایه به ده‌وری هه‌ولێردا كه وه‌ستانی تێدا نییه و له رێگه‌ی به‌رزه‌پرد و نزمهپردهوه سه‌رجه‌م شه‌قامه سه‌ره‌كی و ده‌روازه‌كانی پێكه‌وه گرێداوه و یوتێرنیشی تێدانییه و له‌سه‌ر شێوه‌ی پرد نه‌بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه جه‌نجاڵییه‌كی زۆری هاتووچۆی كه‌مكرده‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "سه‌ره‌تا پرۆژه‌كه درابووه كۆمپانیایه‌كی توركی و به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه كاره‌كه‌ی تهوانهكرد و جێیهێشت، دواتر ئه‌ركه‌كه درایه كۆمپانیای هێمن گرووپ و به‌گوێره‌ی پلان و تواناكانی به‌رده‌ستمان، ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه كرد. هه‌ر 37 كیلۆمهترهكهشی له دیزاین و درووستكردنییهوه سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی ناوخۆیی بوون و چه‌ندین گۆڕانكاریی له دیزاینی بنه‌ڕه‌تی كرا بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر و شۆفێران بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تێچووی ته‌واوی پرۆژه‌كه 88 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مڕۆ شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه بازنه‌كه‌ی ته‌وا ده‌بێت و هه‌ندێك ورده‌كاریی پرد و یه‌كتربڕه‌كانی ده‌مێنێ و له ساڵی نوێ كاری ته‌واكردنی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "پرۆژه‌كه ستراتیژی و ژێرخانی و سه‌ره‌كییه و له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكوومه‌ت یه‌كده‌گرێته‌وه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه بایه‌خ به پرۆژه‌كانی ژێرخان و ستراتیژییه‌كان و رێگاوبانه‌كان ده‌درێت.
هه‌روه‌ها گووتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی زۆر به سه‌رمایه و كه‌رتی تایبه‌تی خۆماڵی ده‌دات و داواش له هه‌موو كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین له‌وبوارانه‌ی گرنگن و ده‌توانن وه‌به‌رهێنانی تێدابكه‌ن، حكوومه‌ت پاڵپشتییان ده‌كات و بابێن كاری تێدا بكه‌ن".