سه‌رۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن: پڕۆژه‌ی هه‌ولێر گۆپاڵ له ساڵی داهاتوودا ده‌كه‌وێته خزمه‌تی هاووڵاتیان
داوای كرد رۆتین كه‌مبكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری و حزبی له شاری هه‌ولێر، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دوا قۆناغی شه‌قامی بازنه‌یی 120 مه‌تری له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خالید خۆشناو، سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی هێمن، كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ی له ئه‌ستۆ بوو، له گوتارێكدا كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ی به دیاریه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوبرد و گوتیشی: به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر.
خالید خۆشناو دووپاتیشیكرده‌وه، وێڕای هه‌موو كۆسپ و له‌مپه‌رێك توانیمان له ماوه‌ی دیاریكراودا به كاركردنی شه‌و و رۆژ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكه‌ین.
به‌ڵێنیشی دا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاربهێنن و گوتیشی: چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌ر ده‌سته، كه ئامانجیان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كی زیاتره به هاووڵاتیان.
موژده‌ی ئه‌وه‌شی به خه‌ڵكی كوردستان دا، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌ی هه‌ولێر گۆپاڵ له ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته خزمه‌تی هاووڵاتیان كه بڕیار بوو دوای 2 ساڵی دیكه ته‌واو بێت.
داواشی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، رۆتین له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.