مه‌سرور بارزانی: گرنگییه‌كی تایبه‌ت به ژێرخانی ئابووری كوردستان ده‌ده‌ین
سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دوا به‌شی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرای هه‌ولێر كرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، دوا قۆناغی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرای هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێشتر له كابینه‌ی 8 بڕیاری لێدراوه و له كابینه‌ی نۆیه‌م دوا به‌شی ته‌واو كراوه.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، له كابینه‌ی نوێ‌دا گرنگیه‌كی زیاتر به ژێرخانی ئابووری كوردستان ده‌ده‌ین و رێگه‌وبانیش یه‌كێكه له گرنگترین به‌شه‌كانی ئه‌و ژێرخانه و گرنگی زایاتری پێده‌ده‌ین.
دووپاتیشی كرده‌وه، خوازیارین كه بتوانین تۆڕێكی فراوانی رێگه‌وبان درووستبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان و میوانانیش كه سه‌ردانی كوردستانی ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستی بازرگان‌یش سوودی لێوه‌ربگیرێت.
گوتیشی: "داوام له خوشك و برایان و هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه، كه سوود له‌و رێگه‌وبانانه وه‌ربگرن سه‌لامه‌تی خۆیان له‌به‌رچاو بگرن، چونكه سه‌لامه‌تی ئه‌وان له هه‌موو شتێك گرنگتره".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری كرد و رایگه‌یاند، جێگه‌ی خۆشحاڵییه پرۆژه‌كه به عه‌قڵی كوردی و ئه‌ندازیاری كوردی جێبه‌جێ كراوه.
ئ. م