وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا واده‌ی پێشكه‌شكردنی ماسته‌ر و دكتۆرای راگه‌یاند
ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، واده‌ی پرۆسه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆراى بۆ ساڵی 2019-2020 راگه‌یاند.
وێبسایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویكرده‌وه، رۆژی 5/1/2020، واده‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرايه له زانكۆ حكومیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020).
به گوێره‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌ته‌كه، م. سه‌رتیپ خالص، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا، له فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان رايگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17/12/2019، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پرسی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و بڕیاردرا له رێكه‌وتی (26-12-2019) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له زانكۆكان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به هۆی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەى پشووەکانی سه‌ری ساڵ، بۆیه رێكه‌وتی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن گۆڕانكاريی به‌سه‌ردا دێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 19-1-2020) به‌رده‌وام ده‌بێت.
- تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی (26-1-2020)
- ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: رێكه‌وتی (16-2-2020).
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵای وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند: كۆی گشتی پلانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكوميیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بریتییه له (5375) كورسی خوێندن كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
2615 كورسی خوێندن به خۆرایی بۆ زانكۆكان و زانكۆ نوێییه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
417 كورسی خوێندن كه كورسی گشتی به خۆڕایی بۆ فه‌رمانبه‌رانی میلاكی هه‌میشه‌یی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت و كه به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری له نێوان خۆیان پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كورسيیه‌كان.
2343 كورسی خوێندن به شێوه‌ی پارالێل ده‌بێت و گشت خوازیارانی دامه‌زراو دانه‌مه‌زراو بۆیان هه‌یه له‌سه‌ر كورسی پارالێل پێشكه‌شی بكه‌ن كه خه‌رجی دارایی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خوازیار ده‌بێت.
هەر لە لێدوانەکەیدا مامۆستا سەرتیب خاڵس، ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکرد كه له ماوه‌یه‌كی نزیك پلان و ژماره‌ی كورسی خوێندن له گشت به‌ش و پسپۆرییه‌كان و كرێی خوێندنی دبلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌لایه‌ن زانكۆكان راده‌گه‌یه‌نرێت.