خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئاشته‌وایی به‌رامبه‌ر ئه‌نه‌كه‌سه راگه‌یاند
داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئاشتی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشته‌وایی به ئامانجی كرانه‌وه‌ی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی باكووری سووریا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئاراسته‌ی رایگشتی كردووه، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاندووه، بۆ یه‌كخستنی گوتاری سیاسی كورد له سووریا و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی راسته‌قینه له نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا، له سۆنگه‌ی بڕوا بوون به بایه‌خ و گرنگی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بۆ خزمه‌تی گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ رێگرییه‌كی یاسایی له‌به‌رده‌م ئه‌نه‌كه‌سه‌دا نییه، بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه و باره‌گاكانی حزبی و ئه‌نجامدانی كاری سیاسی و میدیای و كۆمه‌ڵایه‌تی به بێ هیچ ره‌زامه‌ندییه‌كی ئه‌منی پێشوه‌خته. ئه‌مه‌ش له پێناو لابردنی سه‌رجه‌م رێگرییه‌كانی به‌رده‌م بنیاتنانی متمانه له نێوان ته‌واوی چالاكییه سیاسی و ئیدارییه‌كان.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین، كه هه‌موو ئه‌و سكاڵایانه‌ی له دژی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ئه‌نه‌كه‌سه له دادگا تۆمار كرابوون ده‌كێشرێنه‌وه به بێ هیچ هه‌ڵاواردنێك. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌به‌رده‌میان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاڤا و ته‌واوی ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا و ئه‌نجامدانی چالاكی سیاسی به‌و په‌ڕی ئازادی و هیچ رێككار و به‌دواداچوونێكی یاسایی دژیان ناگیرێته به‌ر.
سه‌باره‌ت به زیندانییه‌كانیش، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاندووه، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه، لیستی ناوی 10 كه‌سی راده‌ستی هه‌سه‌ده كردووه، كه گیراون، ئێمه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندمان بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی راستییه‌كان پێكهێنا و لیژنه‌یه‌كی ئه‌نه‌كه‌سه و فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شدار ده‌بن و به زووترین كات ئه‌نجامه‌كه راده‌گه‌یه‌نین.