نێچیرڤان بارزانى: سەرهەڵدانەوەى تیرۆر مەترسییەکى ڕاستەقینەیە
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 17/12/2019، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ گوێرینی، وه‌زیری بەرگری ئیتاڵیا، رایگه‌یاند، سەرهەڵدانەوەى تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە مەترسییەکى ڕاستەقینەیە و هەڕەشە لە ئاسایشى جیهانیش دەکات، بۆیە بەردەوامیى هاوکارى و هەماهەنگیى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هەڕەشەیە بە ئەرک و پێویست زانى.
نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى ئیتالیاى کرد بۆ ئەو هاوکارى و پشتگیرییە سەربازییانەى کاتى شەڕى داعش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا پێشکەش بە هەرێمى کوردستانى کرد و ڕۆڵى پسپۆڕانى سەربازیى ئیتاڵى لە مەشقپێکردن و ڕاهێنانى پێشمەرگە به‌رز نرخاند.
لاى خۆیەوە گوێرینى ڕێز و پێزانینى ئیتاڵیاى بۆ هەرێمى کوردستان و پێشمەرگە دووپات کردەوە کە لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشكاندنى داعشدا ڕۆڵیکى گەورەیان بینى و بەرگرییان لە هەموو پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان کرد، هەروەها بەردەوامیى پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە، نیشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیرانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق و كۆنسوڵى ئيتاڵيا له هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له پله‌داران و ڕاوێژكارانى ئيتاڵى ئاماده‌ی بوون، هاریکارى و هەماهەنگیى ئەمنیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆر، دوایین دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکەى وڵات، پێشهاتەکانى سووریا و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تاووتوێكران.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م