توركیا رەخنەی توند لە ئەمەریكا دەگرێت
"سزاكانی ئەمەریكا دوژمنكارانەیە"
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌ی توند له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا له‌باره‌ی گه‌مارۆخستنه سه‌ر توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نقه‌ره بێده‌نگ نابێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند "سزاكانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر توركیا دوژمنكارانه‌یه و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مەریكا بێ ده‌نگ نابێت و وه‌ڵامی پێویستی له‌مباره‌یه‌وه ده‌بێت".
له به‌رامبه‌ر كڕینی S-400 رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مەریكا، پڕۆژه‌یاسای سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر توركیادا په‌سه‌ند كرد.
ھ.م