وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی سێ مووچەکەی فەرمانبەران دەدات

حکوومەت دڵنیایی دەدات

K24 – هه‌ولێر:

حكوومەت دڵنیایی دەدات لە دانی سێ مووچەكەی فەرمانبەران و جەختیش دەكاتەوە، دەبێت سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزێت.

جوتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24 ـی راگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لەگەڵ داواكاریی خۆپیشاندەراندایە لە چوارچێوەی دەستوور. ئاماژەی بەوەش كرد، ھەر سەرۆك وەزیرانێكی دیكە لە عێراق دابندرێت، دەبێت رەچاوی مافە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان بكات.

جوتیار عادل رەتیشیكردەوە، سێ مووچەكەی فەرمانبەرانی كوردستان بفەوتێن و رایگەیاند حکوومەت سوورە لەسەر ئەوەی مووچەکان بدرێن.

H.J