رێگای تەق تەق ـ کۆیە دادەخرێت
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تەق تەق ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە کە لەئێوارەی ئەمڕۆوە کار لە نۆژەنکردنەوەی رێگای کۆیە ــ تەق تەق دەست پێ دەکات و هاتووچۆ لە رێگاکە دەوەستێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوبەرایەتی ناحیەی تەق تەق رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ کاتژمێر (4)ی پاشنیوەڕۆوە رێگای تەق تەق- کۆیە بە تەواوی بۆ ماوەیەکی کورت دادەخرێت، تاوەکو کاری نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بە باشی و کەمترین ماوە تەواو بکرێت.
داواش لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات هاوکاریان بن و بۆ ئەم ماوەیە دەکرێت رێگای شیواشۆک یان رێگای ناحیەی ئاشتی بەکاربهێنن.
H.J