مەسرور بارزانی جەژنی رۆژیێن ئێزی لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات

پەیامی سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی جەژنی رۆژیێن ئێزی

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژیێن ئێزی، پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و پابەندی حکوومەت بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئێزدییەکان دووپات دەکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

جەژنی (رۆژیێن ئێزی ) لە گشت خوشک و برا ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم . هیوادام ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شادیدا بەسەر ببەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوە ژیانە ئاینیی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە . هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و خزمەتێکی شایستەیان بکرێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/12/19

H.J