سه‌رۆك كۆماری عێراق واده‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ دوا ده‌خات
"ژماره‌یه‌كی زۆر خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری عێراق واده‌ی راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ له شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخستووه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، " به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار هه‌مووو ئاماده‌كارییه‌كی كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ئینتیقالی راسپێرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست".
سه‌رچاوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه ئاماژه به ناوی نه‌دراوه، ئاشكراشیكرد، "ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار كراون، به‌ڵام هێشتا ناكۆكی له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كێك له‌و ناوانه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه و خۆپێشانده‌رانیش به توندی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه تا ئێستا پێشنیازكراون، به تایبه‌ت له گۆڕه‌پانی ته‌حریر".
دوێنێش میدیا عێراقییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی گواستیانه‌وه، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق نایه‌وێت له ماوه‌ی بۆشایی ده‌ستووریدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ربگرێت.
له 4ی مانگی رابردوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داواكاری خۆپێشانده‌ران و مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد، ئه‌مڕۆش دوا مۆڵه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ئینتیقالی راسپێرێت.
H.Bش