لێژنه‌كانی په‌رله‌مان راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی ئاماده ده‌كه‌ن
لێژنەکان دەستکراوە دەبن له گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی ماددەکانی پڕۆژەکە
K24- هه‌ولێر:
هەفتەی داهاتوو لێژنەکانی پەرلەمان راپۆرت لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی تەواو دەکەن و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی دووەمی ئه‌و پڕۆژە یاسایه دیاری دەکات.
لێژنەکانیش دەستکراوە دەبن بۆ گۆڕانکاری لە ماددەکانی پڕۆژەکە بە مەرجێك لە بەرژەوەندی گشتی بێت و بارگرانی دارایی بۆ حکوومەت دروست نەکەن.
محه‌مه‌د ئیلخانی، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: لێژنەکەیان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە سێ وەزیر بانگهێشت دەکات و دوای راپۆرتەکەش سەرۆکایەتی پەرلەمان وادەی کۆبوونەوەكه دیاری دەکات.
هاوكات ئیسماعیل عه‌لی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی کاروباری پەرلەمان ئاشكرا ده‌كات، لێژنه‌كه‌یان راپۆرتی خۆی تەواو کردوە و شەش ماددەی بڕۆژه‌كه تایبەتمەندی لێژنەکەی تێدابووە، كه بە تێکرای ئەندامان راپۆرتەکەیان پەسەندکردوە و پێشنیازیان کردوە، دادوەرەکان و ئەنجوومەنی دادوەری و داواکاری گشتیش لە چوارچێوەی خانەنشینی پلەباڵاکان بگرێتەوە.
پڕۆژە یاسای چاکسازی سیفەتی بەپەله‌ی پێ دراوە و کۆدەنگی سیاسی هەیە بۆ تێپەراندنی پڕۆژە یاساکە، ئەگەر تا کۆتايی ئەم وەرزەی یاسادانان پڕۆژە یاساکە پەسەند نەکرێت، ئەوا پەرلەمان پشوی هاوینەی درێژ دەکاتەوە و پڕۆژەکە پەسەند دەکات، ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ش هەنگاوی یەکەمی کابینەی نۆییەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ دەسپێکردنی چاکسازی.
H.B