بۆ یەكەم جار لە ھەرێمی كوردستان دیداری گەشەپێدانی حەج و عومرە سازكرا
گرفتەكانی بهردهم پرۆسەی حەج و عومرە خرانەڕوو
K24- ههولێر:
بۆ یەكەم جار لە ھەرێمی كوردستان دیداری گەشەپێدانی حەج و عومرە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینییەوە سازكرا، ئەمەش لە چوارچێوەی كارنامەی چوار ساڵەی وەزارەتەكان لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.
له دیدارهكهدا گرفتەكانی بهردهم پرۆسەی حەج و عومرە خرانەڕوو، وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەش كە لە ھاوڵاتییان وەردەگیرێ، یەكێك بوو لەو گرفتانهی گفتوگۆی لهبارهیهوه كراو و داواكرا ئهو بڕه پارهیه كەم بكرێتەوە.
ههر لە دیدارەكەدا داواشكرا حەجی بازرگانی نەمێنێت.
له كۆتایی دیدارهكهشدا پێشنیازەكان كرانە ڕاسپاردە و رادەستی وەزارەتی ئەوقاف و كارووباری ئایینی دەكرێت، بۆ ئەوەی لێژنەیەكی باڵا بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەكان پێكبھێندرێت.
H.B