"خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا له سووریا لە ژیانی خۆیان دڵنیا نین"
نوێنهری نهتهوه یهكگرتووهكان باسی رهوشی رۆژئاوای كوردستان دهكات
K24 - ههولێر:
ئۆرسۆلا موولەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا رایگەیاند، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و ھێزەکانی سەربەو وڵاتە تەنیا تا مانگی ئۆکتۆبەر 43 تەقینەوە روویانداوە و دەیان کەس بوونەتە قوربانی.
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی سووریا، موولەر رووداوەکانی رفاندن و تیرۆرکردن لە سوریا روویان لە زیدبوونە و خەڵکی لە ژیانی خۆیان دڵنیا نین.
"نەبوونی ئاسایش و ئارامی بەردەوام ژیانی خەڵکی خستووەتە مەترسیەوە لە ناوچەکانی پشتەوەی ھێڵەکانی شەڕ ب ۆنمونە سەرەتای ئەم مانگە ھۆشداریدرا لهزیادبوونی رووداوەکانە لە باکووری سووریا".
گوتیشی: "تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر 49 تەقینەوە روویانداوە، 43 تەقینەوەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و ھێزەکانی سەربە تورکیا روویداوە، 79 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون".
موولهر له بهشێكی قسهكانی ئاماژهی بهوهشكرد، لە باشووری رۆژئاوای سووریا بەھەمان شێوە تەقینەوە روودەدەن و خەڵکی دەستگیر دەکرێن و خەڵکی سەربە حکومەت و کەسانی ئۆپۆزسیۆنیش تیرۆر دەکرێن.
ئ. م