سێ برا لە لایەن ئامۆزایەکیان دەکوژرێن
لەسەر بەرگریکردن لە خوشکەکەیان سێ برا کوژران
K24 – گەرمیان:
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی گوڵاڵە سێ برا کوژران بەھۆی ئەوەی ئامادە نەبوون خوشکەکەیان بدەن بە ئامۆزایەکیان.
یەعقوب لھیبی، بەڕێوەبەری ناحیەی گولاڵەی سەر بەخانەقین بەکوردستان24ی راگەیاند، مەوەیەکە ئەو کەسەی سێ براکەی کوشتوە داوای کچێکی ئامۆزای دەکات، ئەوانیش بەو داوایە قایل نەبوون.
راشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بووەتە شەڕیان و بەو ھۆیەوە سێ برای کچەکە لەلایەن ئامۆزاکەیانەوە دەکوژرێن و بکوژەکەش بەسەختی بریندارە بووە.
H.J