بەریتانیا داوای رێککەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات
دڵخۆشین بە ئۆتۆنۆمی هەرێمی کوردستان
K24 – ههولێر:
کونسوڵی گشتی بەریتانیا داوای رێککەوتنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان دەکات.
جەیمس سۆرنتۆن، کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، دڵخۆشین بەم ئاستە ئۆتۆنۆمییەی هەرێمی کوردستان، بەریتانیا پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانیان دەکات.
راشیگەیاند: "دەبێ کێشەکانی پەیوەندیدار بە نەوت و داهاتەکەی و هەروەها پرسی بودجەش یەکلابکرێنەوە. دەبێ رێککەوتنی ئەمنی هەبێت بۆ ئەوەی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان زیاد ببێت بۆ لەناوبردنی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە. دەبێ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەندیدار بە دەستووریشەوە چارەسەر بکرێن".
H.J