پارێزگاری نەینەوا: هەماهەنگی باش لە نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان هەیە

هێزی پێشمەرگە بەرپەچی داعشی داوەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا بە کوردستان24ی راگەیاند، هەماهەنگی باش لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەدا هەیە، بە تایبەت لەسنووری مەخموور.

نەجم جبووری ئاماژەشی بەوەشدا، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەچی هێرشێکی داعشیان لە سنووری مەخموور داوەتەوە.

لە چەند مانگی رابردوو، جموجۆڵی داعش لە چەند ناوچەیەک زیادی کردووە و چەند هێرشێکیشیان ئەنجام داوە، یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی جموجۆڵی داعشیش، بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییە دەگەڕێتەوە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبووە.

H.j