"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان" ده‌بێته داوای خۆپیشانده‌ران
پەیامنێری کوردستان24 دوایین داواكاری خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌خاته‌ڕوو.. پشتگیری داواكه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌كه‌ن
K24 - به‌غدا:
مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق عەلی سیستانی، داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە یاسای ھەڵبژاردنەکان پەسەند بکرێت.
ئەم داوایه‌ی مەرجەعیەت ئێستا بۆتە داوای خۆپێشاندەرانیش، پەیامنێری کوردستان24 ، لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەڵێت ، زۆرینەی رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە لەگەڵ ئەو بۆچونەی مەرجەعیەتن و ھەر لەسەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
عه‌لی موسه‌وی، یه‌كێكه له خۆپیشانده‌رانی گۆره‌پانی ته‌حریر و ده‌ڵێت: "ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان داوای ئێمەیە، دەمانەوێت سەرجەم ھێزە سیاسيیەکان بچنە دەرەوە کە ئێستا لە گۆڕەپانەکەن، چونکە گەندەڵن، دەخوازین خەڵکی تازە بێتە پێشەوە".
خۆپيشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر بەردەوامە، رێکخەرانی خۆپيشاندانەکە پەیوەندیيان لەگەڵ حکومەت ھەیە، چونکە تاکو ئێستا چەندین ناویان بۆ پێشنیازکراوە تاکو بکرێنە سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام ئەوان سەرجەمیان رەتکردووه‌تەوە.
ئ. م