تام و چێژی خواردنی كوردهواری، كوردانی بەریتانیا كۆده‌كاته‌وه
بیانیيهکانیش حەز بە خواردنی کوردی دەکەن
K24 - له‌نده‌ن:
ئێجوارد رۆد، یەکێکە لە شەقامە بە ناوبانگەکانی بەریتانیا، ژمارەیەکی زۆری چێشتخانە لەو شەقامە هەڵکەوتوون، زۆربەشیان چێشتخانەی کورديین و لە لایەن ئەو کوردانەوە بەڕێوەدەبردرێت كەو لەو ولاتەدان و خواردنی تایبەتی وەک سەروپێ، قوڕاو، کفتە، کوبە و کەباب و چەندینی دیکە لە چێشتخانەکان پێشکەش دەکرێن، ئەوەش وایكردووە كە زۆربەی کوردەكانی ئەو وڵاتە لەو شەقامەدا كۆببنەوە. هەروەها سەرەڕای کوردەکانی ئەو شارە، بیانیيهکانیش حەز بە خواردنی کوردی دەکەن.
نان و سه‌مونی گه‌رم وچه‌نده ها خواردنی كوردهواری كه ره‌نگه ئاماده‌كردنی له‌ماڵه‌كاندا كه‌مێك ئه‌سته‌م بێت، له‌لایه‌ن وه‌ستا كورده‌كانه‌وه پێشكه‌ش بهمیوانهكان ده‌كرێت، جگه له هاووڵاتيیه كورده‌كان چه‌ندین كه‌سانی دیكه‌ی بیانی ئاره‌زووی ئه‌م خواردنه كورده‌وارییانه ده‌كه‌ن.
ئێستا ئیجوار ڕۆد بووه‌ته كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له كوردانی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا، به‌وه‌ی هه‌م یه‌كدی ده‌بینن و هه‌میش پێكه‌وه خواردنێكی كوردهواری ده‌خۆن كهڕنگه چه‌ند ساڵێك بێت به‌هۆی دووریان له نیشتمانه‌وه تامی ئه‌و خواردنانه‌یان نه‌كردبێت.
ئ. م