له رۆژێكدا 184 كه‌س لە دەڤەری سۆران بوونه‌ته خاوه‌نی پاسپۆرت
لە دەڤەری سۆران 350 هه‌زار كه‌س له نووسینگه‌ی پاسپۆرت سوودمه‌ند بوونه
K24 - سۆران
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆران، 4 ھەزار و 39 ھاووڵاتی دەڤەرەكە بوونەتە خاوه‌نی پاسپۆرت، ھەروەھا به كردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینگه‌یه نزیكه‌ی 350 هه‌زار كه‌س سوودمه‌ندبوونه له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و ئه‌ركی هاتووچۆ كردن بۆ هه‌ولێر، هاوكات فشاری زۆریشی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پایته‌خت كه‌مكردووەته‌وه.
نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆرانه و ماوه‌ی یه‌ك مانگه كراوه‌ته‌وه‌و دانیشتوانی سنووری قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆر و شاره‌دێی هه‌ریر لێره ده‌توانن ببنه‌خاوه‌نی پاسپۆرت یان نوێی بكه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆران لە 18/11/2019 كرایه‌وه و 70 كارمه‌ندی هه‌یه، ئه‌وان رۆژانه مامه‌ڵه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه كه نزیكه‌ی 350 هه‌زاركه‌سه رایی ده‌كه‌ن، وێڕای راییكردنی كاره‌كانیان به باشی، گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وان داواكاری زۆری هاووڵاتیانه بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت.
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی كردنه‌وه‌و 22 رۆژی كاركردنیاندا نووسینگه‌ی سۆران 4039 پاسپۆرتیان دروستكردووه. له‌م ژماره‌یه دوو ھەزار و 281 ده‌رهێنان و ھەزار و 758 نوێكردنه‌وه بووه، له ههرڕۆژێكدا 184 بوونەتە خاوەن پاسپۆرت.
ھ.م