پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی سەرژمێریی ساڵانە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە مامەڵەی هاووڵاتیان وەرناگرن و تەنها سبەی یەکشەممە مامەڵەی هاووڵاتیان وەردەگرن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پاسپۆرتی هەولێر: "هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کەوا تەنها سبەی یەک شەممە /22/12/2019 دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن بەمەبەستی دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "لەبەر هۆکاری سەرژمێریی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئەو رێککەوتە، تەنها رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن بەمەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت تاکو کۆتایی پشووی فەرمی".
H.J