روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە
سامەنە سرووشتییەكان دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەنگۆیەك لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی غاز رەتدەكاتەوە رایدەگەیەنێت "نرخی غاز جێگیرە و زیاد ناکرێت".
دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
ساڵانه له رێگاى كۆمپانياى (دانا گاز)ەوە و بە پێی رێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، زيادكردنى ئاشكرا دەکرێت بۆ فرۆشتنى گازى ماڵان. بەپێی ئەو رێککەوتنە حکوومەتی هەرێم و بە تایبەتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پابەندن بەوەی ئەو بڕە گازەی دیاریکراوە بۆ پێداویستی هاووڵاتییان، بەو نرخەی کە حکوومەت دیاریکردووە بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت. ئەمە جیا لە سەپاندنی چەند مەرجێکی تر کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە بە سەر ئەو کۆمپانیایانەی بەشداری زیادکردنی ئاشکرا دەکەن.
بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو پڕوپاگەندانەی باس لە زیادکردنی نرخی غاز دەکەن ، دوورن لە راستییەوەو هیچ بنەمایەکیان نییە.