عه‌بدولفه‌تاح سیسی: هیچ كه‌سێك ناتوانێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بسڕێته‌وه
كچێكی كورد پرسیار له عه‌بدولفه‌تاح سیسی ده‌كات و به گریانه‌وه گوێ له وه‌ڵامه‌كانی ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له وه‌ڵامی پرسیاری كچه كوردێك رایگه‌یاند، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بسڕێته‌وه و گوتی: "گه‌لی كورد به درێژایی 60 ساڵی رابردوو ناڵاندوویه‌تی".
كچێكی كورد له كۆڕبه‌ندی لاوانی جیهان له شه‌رمه‌لشێخ، كه به به‌شداری زیاتر له 8 هه‌زار لاو له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر ئاماده‌ی بوو، له باره‌ی ناسنامه‌ی كورد پرسیاری له سه‌رۆكی میسر كرد.
ئه‌و كچه كورده بەناوی كارێز دەرگەڵەیی، له پرسیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافی مرۆڤ كردووه له ناوچه‌كه، باسی له‌وه كردووه كه نازانێت داهاتووی له ناوچه‌كه چۆن ده‌بێت.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك میسر له وه‌ڵامدا گوتی: "له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، كورد به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه دابه‌شكرا، كه ئێران و توركیا و وڵاتانی دیكه‌ش بوون، هیچ كه‌س ناتوانێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیت لێ زه‌وت بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه روویداوه تۆ لێره‌ی و قسه ده‌كه‌ی".
له باره‌ی زمانی كوردیش، سیسی ده‌ڵێت: "زمانی كورد و دابونه‌ریتی تایبه‌ت به كورد ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ستچوونی به‌شێك له سه‌رچاوه و سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد ئه‌و باجه‌یه كه به‌هۆی ململانێكان كورد له‌ده‌ستیداوه".
سه‌رچاوه: RT
ئ. م