بارەگای بارزانی: گیانلەدەستدانی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی زۆر ناخهەژێنە
پەیامێکی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی
K24 – ههولێر:
بارەگای بارزانی، بۆ کارەساتی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری نەوجەوانی گوندی نەی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان و خەڵکی گوندی نێ دەکات.
دوو کۆڵبەری نەوجەوانی کورد لە 17ی ئەم مانگە لە چیای تەتەی هەورامان لە بەفر بەجێمان کە تەمەنیان 17 و 14 ساڵ بوو، بەرگەی سەرمای زۆریان نەگرتوو گیانیان لەدەستدا.
لە پەیامەکە هاتووە: "هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو نەوجەوانی كۆڵبەر، "فەرهاد خوسرەوی" و "ئازاد خوسرەوی" زۆر ناخهەژێن بوو".
ئاماژە بەوەشکراوە: "سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی "نێ" و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین".
بارەگای بارزانی هیواخوازە، چیتر كارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبێتەوە و خوشك و براكانمان لە ئازار و نەهامەتی دوور بن.
H.J