كوردێكی دیكه بۆ بێژه‌ری یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2020 به‌ربژێره
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا
لاوین هابیل به‌هره‌مه‌ندێكی كوردی شارۆچكه‌ی زاخۆیه له پێشبڕكێی كۆمێنتاری له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گه‌یشته قۆناخی كۆتایی، پێشبڕكێیه‌كه له لایه‌ن تۆڕی میدیایی (بین سپۆرتس) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
لاوین هابیل له نێو 8 كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتان به زۆرینه‌ی ده‌نگ به باشترین كۆمێنتاری مانگی نۆڤێمبه‌ری رابردوو ده‌ستنیشان كرا و به‌مه‌ش هاوشانی كۆمێنتاره به ناوبانگه‌كان به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی بێژه‌ری بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2020 بكات.
لاوین هابیل به‌شداری له پرۆگرامی (Allo Bein)ـی له تۆڕی میدیایی كه‌ماڵی (بین سپۆرتس)ـی قه‌ته‌ری كردووه تاقیكردنه‌وه‌ی بێژه‌ری له قۆناخی یه‌كه‌م به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، له مانگی رابردووش ناوی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و كه‌ناڵه خرایه‌ڕوو و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م كۆمێنتاره كورده ئێستا گه‌یشته قۆناخی كۆتایی كه بڕیاره له مانگی 5ـی ساڵی داهاتوو هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2020 هاوشانی هه‌شت كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر باشترین بێژه‌ر كێبڕكێ بكات ئه‌گه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا راسته‌وخۆ له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌شتی ده‌واحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌كات و له نێو باره‌گای كه‌ناڵی (بین سپۆرتس)ـی قه‌ته‌ری كۆمێنتاری بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌كات كه بڕیاره له ئیستنه‌بووڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
پرۆگرامی Allo Bein پرۆژه‌یه‌كی كه‌ناڵی (بین سپۆرت)ـه، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بكاته سه‌ر گۆڵێك و له ئینستاگرام بڵاوی بكاته‌وه، دواتر باشترین 8 كه‌سیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ باشترین كۆمێنتاری مانگ، ئینجا هه‌ر مانگێك كه‌سێك به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر له قۆناخی كۆتایی له نێو 8 كۆمێنتاری یه‌كه‌مه‌كانی مانگ ده‌نگدان ده‌كرێت و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئاماده‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌بێت و بێژه‌ری بۆ یارییه‌كه ده‌كات.