لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێك گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیكه‌ش بریندار بوو
شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا و براكه‌شی بەسەختی برینداره
K24 - رانیه:
ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه 21/12/2019، له رووداوێكدا هاتوچۆدا له نێوان گوندی هیزۆپ و قه‌مته‌ران له نزیك راینه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و گەڵابەیەکی بارهەڵگر له نزیك گوندی هیزۆپ و قه‌مته‌ران خۆیان بەیەکدا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێری تۆیۆتا هایلۆکسەکە بەناوی "بێستون سەلیم" گیانی لەدەستدا و برایەکیشی بەسەختی بریندار بوو.
نەقیب خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بەکوردستان 24ی راگەیاند، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە، تۆیۆتا هایلۆکسەکە تێپەڕینی هەڵەی بەرامبەر بارهەڵگرەکە ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووە و رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م