لێژنه‌ی شه‌هیدان راستییه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگۆی بڕینی مینحه‌ی شه‌هیدان ده‌خاته روو
"هەموو وارسێکی شەهید دەتوانێت مووچەی خۆی و شایستەی شەهیدانیش وەربگرێت"
K24- هه‌ولێر:
لێژنەی شەهیدانی پەرلەمان راپۆرتی خۆی لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی تەواو کرد و هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەت دەکرێنەوە كە باس له بڕینی مینحەی شەهیدان ده‌كرێت کە وارسە شەرعیەکانیان وەری دەگرن، لە بارەی وارسەکانیش پیشنیازەکانی لێژنەکەی تێدا جێگیرکراوە و رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە دوادەوەی بەردەم لێژنەکانی پەرلەمانە بۆ رادەستکردنی راپۆرتەکانیان.
له‌مباره‌یه‌وه بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی شەهیدان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: هەموو وارسێکی شەهید دەتوانێت مووچەی خۆی و شایستەی شەهیدانیش وەربگرێت، بەڵام ناتوانێت دوو شایستە وەرگبرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دایك، خوشك، برا، کور و کچی شه‌هید بە وارسی شەرعی هەژمار دەکرێن و مووچەی شەهیدیش بە شایستە هەژمار کراوە.
له به‌رامبه‌ریشدا ، لێژنه‌كانی په‌رله‌مان سەرقاڵی نوسینی راپۆرتن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی و رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە دوا وادەیە لەبەردەم لێژنەکان و، دەبێت راپۆرتی خۆیان بدەنەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە بارەی ئەوەی ئەگەر راپۆرتەکان ئامادە نەکران، روپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات رێکاری یاسایی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته دیاری كراون.
پرۆژە یاسای چاکسازی لە لایەن پەرلەمانتاران، رێکخراوەکان و چین و توێژەکانەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بەمەبەستی جێگیرکردنی تێبنی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان، لە ناو پەرلەمانیش زۆربەی فراکسیۆنەکان پشتگیری پرۆژەکە دەکەن و بۆ پەسەندکردنی لە کۆدەنگییه‌وه نزیکن.
H.B