سه‌رۆك كۆمار داوایه‌ك له دادگای باڵای فیدراڵ ده‌كات
سبه‌ی دوا واده‌یه بۆ راسپاردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت
K24- هه‌ولێر:
بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی كردووە، فراكسیۆنی گەورەی پەرلەمانی بۆ دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لەو فراكسیۆنە كەسێك بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت ڕاسپێردرێت، ئەمەش دوای ئەوەی فراكسیۆنی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر رەتیكردووەتەوە، كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشكەش بكات.
له‌مباره‌شه‌وه سۆران عه‌لی، پسپۆڕ له بواری ده‌ستور دەڵێت: ساڵی 2010 دادگا رای خۆی لەسەر ئەم بابەته ئاشكراكردووە، ئێستا ئه‌سته‌مه جارێكی دیكە بۆی بگه‌ڕێته‌وه و دووباره شیكردنەوە بۆ ماددەكە بكاتەوە.
هاوكات عومه‌ر عه‌لی، پسۆڕی بواری یاساییش دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێستا دۆخی عێڕاق بەجۆرێك شێواوە کە دەستنیشانکردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاسان نەبێت.
ڕۆژی یەک شەممە 22ی ئه‌م مانگه دوا وادەیە لە بەردەم سەرۆك کۆماری عێڕاق، بۆ ئەوەی کەسێك بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی دوای عادل عەبدولمەھدی ڕاسپێرێت.
H.B