رێگه‌وبانی كۆیه ئاگادارییه‌ك بۆ شۆفێران بڵاوده‌كاته‌وه
به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه و كاركردن تێیدا، رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داده‌خرێت
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگه‌وبانی کۆیە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی کارکردن و نۆژەنکردنەوە لە پێچەکانی ڕێگای کەلکەسماق رێگه‌ی نێوان دوكان – كۆیه داده‌خرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، رێگه‌كه لە نێوان هەردوو قەزای دوکان و کۆیە، رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/12/2019، لە کاتژمێر 7ی بەیانی تا کاتژمێر 5 ی ئێوارە دادەخرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی كۆیه، وێڕای ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری له شۆفێران ده‌كات، هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، شۆفێران ده‌توانن له جیاتی ئه‌و رێگه‌یه، رێگه‌ی هەیبەت سوڵتان بۆ کۆیە و ڕێگای سماقوڵی بەرەو هەولێر بەکاربهێنن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه دوای كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، جارێكی دیكه ڕێگه‌کە بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا ڕێگای کۆیە ــ کەلکەسماق و کەلکەسماق ــ دوکان بە دو قۆناغ بودجەی نۆژەنکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تەرخان کراو ئێستا کارەکان لەکۆتایی نزیك بوونەتەوە.
ئ. م