ماوه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئێران به‌بێ ڤیزا درێژ كرایه‌وه
باڵیۆزخانه‌ی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی عێراق كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، بۆ ئێران درێژ كرایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران، گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته به‌بێ ڤیزا، بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژكراوه‌ته‌وه و پێویست ناكات پێشوه‌خته ڤیزای بۆ وه‌رگرتن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش بۆ كراوه، له رێكه‌وتی 28/12/2019 تاكو 25/1/2020، مۆری چوون بۆ ئێران له خاڵه سنوورییه‌كان له‌سه‌ر پاسپۆرت ده‌درێت و هاوشێوه‌ی ڤیزا كاری پێده‌كرێت، بۆیه گه‌شتیاران له‌و ماوه‌یه‌دا پێویستیان به ڤیزای پێشوه‌خته‌ی ئێران نابێت.
ئ. م