پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی "پێوه‌ری كاره‌با" بڵاوده‌كاته‌وه
كۆتا مۆڵه‌ت ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ماوه‌ی به‌ستنی پێوه‌ره‌كانی هه‌ژماركردنی كاره‌با به بڕیاری فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، تا 1/2/2020 درێژ كراوه‌ته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه له په‌یجی سه‌ره‌كی پارێزگا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، بۆ ره‌چاوكردنی دۆخی هاووڵاتیان بۆ به‌ستنی پێوه‌ره‌كانی كاره‌با و كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ی كاره‌با، پارێزگاری هه‌ولێر، ماوه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با درێژكراوه‌ته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ی پێوه‌ری كاره‌بایان نه‌به‌ستاوه یان كێشه‌یان هه‌یه، سه‌ردانی فه‌رمانگه تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان، كه ماوه‌ی مانگێك دیاریكرابوو، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر، تا مانگی 1/2/2020 درێژكراوه‌ته‌وه.
ئ. م