هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە 100 بارهەڵگر هاوکاری سەربازیی هەسەدە دەکات
جۆری هاوکارییەکان ئاشکرا دەکرێن
K24 – ههولێر:
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 100 بارھەلگری دیكە ھاوكاری سەربازیی گەیاندە دەست ھەسەدە.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، زیاتر لە 100 بارھەڵگر ھاوكاری سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەرگای سنووری وەلیدی ھاوسنوور لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، گەیشتە ناوچەكانی دەست ھێزەكانی سووریای دیموكرات.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ھاوكارییەكان پێكدێن لە زریپۆش، ئۆتۆمبێلی سەربازی، لەگەڵ چەك و تەقەمەنی.
روانگەی سووریا ئاماژەی بەوەش كردووە، بەشێك لەو ھاوكارییانە لە بنكەی ھیمۆ، بەشێكی دیكەشی لە ناوچەكانی حەسەكە و دێرزوور بڵاوكراونەتەوە.
داهاتووی دۆخی رۆژئاوای کوردستان دوای هێرشی سوپای تورکیا ناجێگیرە، ئەو ناوچانەی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی داگیری کردوون، پەنابەرانی سووریای بۆ دەگوازرێنەوە و خەڵکە کوردەکە جێیان هێشتووە.
هەسەدەش هۆشداریی داوە لەوەی، تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچە کوردییەکان بگۆڕێت.
H.J