جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ مەرگی دوو برا كۆڵبەرەكە ھاتە دەنگ

جەھانگیری: مەرگی فەرھاد و ئازاد كاریگەری لەسەر ویژدانمان داناوە

K24 - ھەولێر

جێگری سەرۆك كۆماری ئێران ھاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی دوو برا كۆڵبەرەكەی مەریوان دەربڕی كە بەھۆی بەفرو سەرما گیانیان لەدەستدا.

ئیسحاق جەھانگیری جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لە راگەیەندراوێكدا، ھاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی دوو برا كۆڵبەرەكەی گوندی نێی مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەربڕی، جەھانگیری دەڵێ "دەبێ بە پەلە گوزەرانی ئەو بنەماڵەیە چاك بكرێت و ئەنجامەكەش بە رای گشتی بگەیەندرێت".

جێگری سەرۆك كۆماری ئێران دەشڵێت: "مەرگی فەرھاد و ئازاد خوسرەوی كاریگەری لەسەر ویژدانی بەرپرسانی و ھەموو خەڵك داناوە".

ھەفتەی رابردوو بەھۆی بەفربارینی زۆر دوو برای كۆڵبەر لە ملەی تەتەی سنووری رۆژھەڵات لەگەڵ باشووری كوردستان گیان لەدەستدا.

ھ.م