باری كەشوھەوای 48 كاتژمێر راگەیاندرا

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 17 و سلێمانی و دھۆك 18 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت.