ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی هەڵدەبژێردرێت
دووەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی یەكێتی ھەڵدەبژێردرێن.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لە كۆنگرەی یەكێتی ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی یەكێتی ھەڵدەبژێردرێن، كە لە 121 كەس پێكھاتوون".
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "بەشێكی دیكەی كارەكانی رۆژی دووەمی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی گفتوگۆ كردن دەبێت، لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە".
پەیامنێرمان راشیگەیاند: "دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی، پەیڕەوی ناوخۆ دەخرێتە بەردەستی ئەو ئەنجوومەنە و ئەمڕۆ ناخرێتە دەنگدانەوە".
لە یەكەم رۆژی كۆنگرەیدا یەكێتی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ ھەڵبژارد، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەو ئەنجوومەنە بریتی دەبێت لە:
1- دیاریکردنی هێڵە گشتییەکانی پاراستنی یەكێتی
2- دیاریکردنی هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی.
3- دروستکردنی هەماهەنگی نێوان ئۆرگانە باڵاکانی ناو یەكێتی.
4- ئامادەکردنی رێککەوتن و هاوپەیمانیتییە سیاسییەکان و پێشنیازکردنیان بۆ دەستەی جێبەجێکار.
ھەر لە رۆژی یەكەمی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ههریهك له بهرههم ساڵح، قوباد تاڵهبانی و رێواز فایهق، بۆ سهركردایهتی حزبهكه دەستنیشان كران.
رۆژی شەممە 21/12/2019 یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی بەكارەكانی كۆنگرەی چوارەم كرد، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا جگە لە پەسندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە سكرتێر و جێگر و پۆستە باڵاكانی یەكێتی یەكلا بكرێنەوە.