ھونەرمەندێك رووداوە مێژووییەكان بە تابلۆ دەنووسێتەوە

پێشانگاى دۆکیۆمێنتى تاریکى

K24 - سلێمانی

پێشانگاى دۆکیۆمێنتى تاریکى، نوێترین پێشانگاى هونەرمەند عوسمان قادرە و لە رێگاى تابلۆکانى ئاماژە بەو رووداوە مێژوویانە دەکات، کە بەسەر گه‌لی كورددا هاتوون.

هێڵەکان، گوزارشتن لە مێژووى چارەکە سەدەیەک، له‌ تابلۆكانیدا مەینەتى و مەرگەساتەکانى مرۆڤ لە هێڵەکاندا وەک دەزوویەکى نەپچڕاو جینۆسایدى کورد پیشانده‌ده‌ن.

دۆکیۆمێنتى تاریکى، پیشاندانى کارەساتى ئەنفال و دەربەدەرکردنى گه‌لی کوردە، هەریەک لە تابلۆکان بوونەتە کتێبێک و سه‌رنجی بینەر راده‌كێشن بۆ ناو رووداوەکان.

ترس و ونبوون و مەرگى هەزاران كه‌سی بێتاوان، به‌ ده‌ستی هونەرمەند لە ئاوێته‌كردنی ره‌نگه‌كان و تابلۆکان پیشانده‌درێن.

دیمەنى هێڵ و هێڵکارییەکانى عوسمان قادر، ستایلى کارەکانى  وەرگرتووە، لە دواى شاڵاوى ئەنفال، هونەرمەند سەرجەم کارەکانى دەبێتە گوزارشتێک لە پیشاندان و ده‌بڕینی مەینه‌تییه‌كانی گه‌لی کورد لەو سه‌رده‌مه‌، هونەرمەند دەیەوێت بەشێوەیەکى ئەکادیمى هونەرى، خوێندنەوە بۆ رووداوەکانى جینۆساید گه‌لی کورد بکات.

ھ.م