به فه‌رمی بایرن میونشن چاره‌نووسی راهێنه‌ری نوێی یه‌كلایی كرده‌وه
بایرن میونشن به‌یاننامه‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه
هانسی فلیك به فه‌رمی تاكو كۆتایی وه‌رز له راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن به‌رده‌وام ده‌بێت.
یانه ئه‌ڵمانیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه هانسی فلیك تا كۆتایی وه‌رز له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه له ماوه‌ی رابردوو به كاتی له شوێنی نیكۆ كۆڤاچ بووه راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه.
له‌ماوه‌ی راهێنه‌رایه‌تی هانسی فلیك بایرن میونشن گه‌ڕایه‌وه ئاستی راسته‌قینه و ئێستا به 33 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می بۆندزلیگایه و به جیاوازی ته‌نیا چوار خاڵ له لایپزیگی پێشه‌نگ دووره، هانسی له 10 یاریدا سه‌ركردایه‌تی بایرنی كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌شت بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له دوو یاریشدا دۆڕاوه.
هانس فلێکی ته‌مه‌ن 54 ساڵ پێشتر له نێوان ساڵانی 1985 تا 1990 وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن كردووه، پێش ئه‌وه‌ی له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ ببێته یاریده‌ده‌ری نیكۆڤاچ كۆڤاچ وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بووه له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا.