ئه‌ردۆغان: توركیا یه‌ك هه‌نگاویش له پلانه‌كه‌ی بۆ سووریا پاشگه‌ز نابێته‌وه
"ئه‌و یاداشتهش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ لیبیا واژۆمان كردووه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا هه‌نگاوێكیش له پلانه‌كه‌ی له سووریا پاشگه‌ز نابێته‌وه، و له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتهش سووره، كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ویفاقی لیبیا له دژی سوپای خه‌لیفه حه‌فته‌ر واژۆیان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توركیا نیازی نییه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك كێشه بنێته‌وه.
له گوته‌یه‌كدا له شاری كۆلجكی سه‌ر به پارێزگای قوچه ئیلی باكووری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "توركیا هیچ نیازێكی نییه كێشه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك بنێته‌وه یانیش ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هیچ كه‌سێك"، دووپاتیشیكرده‌وه، "هیچ شتێكی پێچه‌وانه‌ی یاساكانمان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌و یاداشته‌دا نییه، كه له‌گه‌ڵ لیبیا واژۆمان كردووه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوی ئه‌و میكانیزمانه ده‌كات، كه له رووی وشكانی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌وه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانی توركیا بۆ لیبیا" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "به هیچ شێوه‌یه‌ك له هاوكارییه‌كانیان بۆ حكوومه‌تی ویفاق سڵ ناكاته‌وه".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی هێزی ده‌ریایی توركی به‌بۆنه‌ی به‌كارخستنی یه‌كه‌م كه‌شتیی جه‌نگی درووستكراوی توركی له ئاوه‌كانی شاری كۆلجك، سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كرد.
درووستكردنی ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ناوخۆیی توركیدا بوو، كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه له پیشه‌سازی به‌رگری له بواری درووستكردنی كه‌شتی جه‌نگی.
بڕیاریشه ئه‌و كه‌شتییه له ساڵی 2022 بۆ به‌كارهێنان ئاماده بێت، تا ئه‌و كاته‌ی 5 كه‌شتی دیكه‌ی هاوشێوه له ساڵی 2027 له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا ته‌واو ده‌بن و دواتر ته‌واوی كه‌شتیگه‌له‌كه بۆ به‌كارهێنان ئاماده ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه توركیا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ویفاقی لیبیا واژۆ كردووه، كه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هاتووه، توركیا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه له دژی "سوپای نیشتیمانی لیبیا" كه له‌لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، هاوكاری حكوومه‌تی ویفاق ده‌كات.
H.B
سه‌رچاوه: روسیا الیوم