وەزیری دارایی و پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاكسازی تاوتوێ دەكەن

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ رادەستكردنی راپۆرتی لیژنەكان

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكەن.

ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 23/12/2019  ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارای و بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بكەن و لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لەگەڵ لیژنەکە گفتوگۆ بکەن".

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەوەی لیژنەکانی راپۆرت لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی رادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن. ئەگەر راپۆرتەکان ئامادە نەبوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەتوانێت وادەکەیان بۆ درێژ بکاتەوە چەند رۆژێکی دیکەیان بۆ دیاری بکات.

ھ.م