جەعفەر شێخ مستەفا چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی ئاشکرا دەکات
کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەردەوامە
K24 – ههولێر:
جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی کوردستان دەربارەی سەرۆكی داھاتووی یەكێتی راگەیاند، تا ئێستا دیار نییە كێ دەبێتە سەرۆك.
راشیگەیاند، کە ئەنجوومەنی سەركردایەتی ھەڵبژێردرا، ئەنجوومەنەكە بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی دەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی هەڵبژێردرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەیان کاندید، چاوەڕوانی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە دەکەن.
پەیامنێری کوردستان24 پێشتر رایگەیاندبوو، د. بەرهەم ساڵح، بەهێزترین کاندیدە بۆ بوون بە سەرۆکی یەکێتی.
H.J