ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند

مادده‌كه‌یان له‌ناو دۆشه‌ك و بالیف شاردبووه‌وه‌‌

K24- هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ لە یەکێك لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر باندێکی بازرگانیكردن به‌ ماددەی هۆشبەر کە لە دوو کەسی ئێرانی پێکهاتبوون، لەلایەن هێزەکانیانه‌وه‌ دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەند دیارییەکی سەری ساڵ و چەند دۆشەك و بالیفێك، کە ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك بەشێوەیەکی تۆکمە تێیاندا شاردرابووەوە و بەنیازبوون لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی کەنەدای بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاندووە، کە ئەو دوو کەسە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون.

H.B