پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی خولی پاییزە دەدات
وەزیری ناوخۆ و شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەت هەرێم دەچنە پەرلەمان
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش پەرلەمان خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازهبڕیاری رۆژانی بۆنه فهرمییهكانی نهتهوهی تورکمان و درێژكردنهوهی (خولی پاییزه)ی ساڵی یهكهم لهخولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان دەکات.
پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، تاکو ئێستا راپۆرتی لیژنەکان بۆ پرۆژەی چاکسازیین ئامادە نەکراوە و پرۆژەیاسای چاکسازییش سیفەتی بەپەلەی پێدراوە، بەمەش رەنگە ئەمڕۆ خولی پاییزەیی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی و وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باسکردن و تاتوێ کردنی پرۆژە یاسای چاکسازیی، سەردانی پەرلەمان دەکەن.
پرۆژەیاسای چاکسازیی حکوومەت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیارە بە زووترین کات لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
H.J