یەكێتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی راده‌گەیەنێت
پرۆسەی دەنگدان كۆتایی ھات
K24 - ھەولێر
درەنگانی شەوی رابردوو ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یەكێتی كۆتایی پێھات، بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجامەكە رابگەیەندرێت.
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرانی كوردستان24 لە سلێمانی، درەنگانی شەوی رابردوو پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یەكێتی كۆتایی ھاتووە، كە لە پێش نیوەڕۆی رۆژی سێیەمی كۆنگرەی ئەو حزبە دەستیپێكردبوو.
مه‌لا یاسین ره‌ئوف، وته‌بێژی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی رادەگەیەندرێت".
گوتیشی: "دوای ھەڵبژاردن ئەنجوومەنی سەركردایەتی گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەكات و بڕیار لەبارەی سەرۆكی یەكێتی و جێگرانی دەدرێت".
رۆژی 21/12/2019 كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی دەستی بە كارەكانی كرد، ھەر لە رۆژی یەكەمدا ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ ھەڵبژێردرا، كە پێكھاتوون لە 9 كەس. رۆژی دواتر پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسند كرا، رۆژی سێیەمی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی یەكێتی پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كرا، كە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامەكەی رابگەیەندرێت.