مباپێ: وه‌رزی رابردوو مێسی منی زۆر بێزار كرد
مباپێ: من 2 گۆڵم ده‌كرد، مێسی وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه و 3 گۆڵی ده‌كرد

كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وه‌رزی رابردوو زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی ئه‌ورووپا بباته‌وه، به‌ڵام مێسی به‌ربه‌رستی بۆ دروستكردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من 2 گۆڵم ده‌كرد، كه‌چی له‌ولاوه مێسی 3 گۆڵی ده‌كرد.
كلیان مباپێ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ دڵگرانی خۆی پیشاندا كه نه‌یتوانی وه‌رزی رابردوو خه‌ڵاتی گۆڵكاری ئه‌ورووپا بباته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له كۆتایی هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك من 2 گۆڵم ده‌كرد، كه‌چی مێسی 3 گۆڵی ده‌كرد، هه‌فته‌ی دواتر 3 گۆڵم ده‌كرد كه‌چی مێسی 4 گۆڵی ده‌كرد.
مباپێ زیاتر ده‌ڵێت: وه‌رزی رابردوو بۆ من زۆر شێتانه بوو، له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی هاونیشتیمانم قسه‌م كرد، گوتم به‌راست ئه‌وه مێسی چاودێریم ده‌كات و به ئه‌نقه‌ست وا له‌من ده‌كات و مه‌به‌ستییه‌تی شێتم بكات، ئه‌ویش وڵامی دایه‌وه گوتی: به‌ڵێ مێسی چاودێریت ده‌كات و نایه‌وێت پشتگوێت بخات و بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵاته‌كه بێبه‌شت بكات.
مباپێ وه‌رزی رابردوو به 33 گۆڵ بووه گۆڵكاری لیگ وه‌نی فره‌نسا، له به‌رامبه‌ر مێسی به 36 گۆڵ بووه گۆڵكاری لالیگا و خه‌ڵاتی گۆڵكاری ئه‌ورووپای پێبه‌خشرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مباپێ له باره‌ی نێیمار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ پاریس پشتگیری خۆی بۆ دووپات كردۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه مباپێ ده‌ڵێت: له یه‌كه‌مین وه‌رز كاتێك نێیمار په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، پێم گوت تووشی دوودڵی مه‌به، هه‌رگیز من شوێنگره‌وه‌ی تۆ نیم، تۆ خاوه‌نی پێگه‌ی خۆتی له یانه‌كه و من به‌هه‌موو توانامه‌وه پشتگیریت ده‌كه‌م و یارمه‌تیت ده‌ده‌م و ركابه‌ریت ناكه‌م.
