"بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه درا"
خولی نایابی عێراق 61 رۆژه وه‌ستاوه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان واده‌یه‌كی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق دیاریكرد كه له ئێستادا به‌هۆی خۆپیشانده‌رانه‌وه خوله‌كه وه‌ستاوه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 24 دێسێمبه‌ری 2019، لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شداربووی خولی نایابی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریدا تا 1/2/2019 چاوه‌رێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر دۆخی به‌غدا و ده‌ورووبه‌ری ئاسایی بووه‌وه ئه‌وا خوله‌كه له هه‌مان واده به شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناخ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئاڵۆزی خۆپیشاندانه‌كانیش ئه‌وا له 1/2/2019 سه‌رجه‌م یانه‌كان سه‌ربه‌ست ده‌كه‌ن له به‌شداریكردن له خوله‌كه و هیچ یانه‌یه‌كیش دانابه‌زێت و خوله‌كه‌ك به‌شێوازی خول و یه‌ك قۆناخ به‌ڕێوه ده‌چێت و له كۆتاییش پاڵه‌وانی خول و نوێنه‌ری عێراپ له یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه له گه‌ڕی چواره‌مه‌وه ماوه‌ی 61 رۆژه وه‌ستاوه، یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ كه نوێنه‌رایه‌تی باشووری كوردستان له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كیان نه‌برده‌وه و دواتر خوله‌كه‌ش وه‌ستا.
